61 کوردستان

پشووی ئەم فەرمانبەرانە درێژ دەکرێتەوە

01:11 - 20/11/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێریی، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تاوەکوو ١٠ی کانوونی یەکەم درێژ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هێمن میرانی، ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وت: ژوورەکە بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێریی، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تاوەکوو ١٠ی کانوونی یەکەم درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (ناوچەکانی ماددەی ١٤٠) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە چوارشەممە و پێنجشەممە پشتڕاست کرایەو، قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات کە زانیاری زیاترە و پێویستە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە و هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانیان لا بێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕ بکەنەوە.

دووپاتیشی کردەوە، حکومەت پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دەهێڵتەوە، تا ئەو کاتەی تەواوی پرۆسەی سەرژمێریی تەواو دەبێت".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن