بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بۆ دانیشتووانی 16 گەڕەک: دەست بە ئاوەوە بگرن
10:00 - 20/11/2024
زەمەن - کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزای سۆران دانیشتووانی 16 گەڕەکی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە، بۆماوەی سێ رۆژ ئاویان نابێت و دەست بە ئاوەوە بگرن بۆئەوەی بێ ئاو نەبن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، هاوڵاتییانی ئەم گەڕەکانەی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و ناحییەی دیانا ئاگادار دەکەينەوه، کە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی دەروازەی شاری سۆران و گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەوەی شار، پڕۆژەی ئاوی زارگەلی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت، لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 23 و 24 و 25ی مانگ.
ناوی گەڕەکەکان:
ناوچەی پیشەسازی و باپشتییانی خواروو، دووسایدی زارگەلی تاوەکو فلکەی گشتی بازاڕ و گەڕەکی بەختیاری و گەڕەکی شەهیدانی بەختیاری و پشت هۆڵی بوونەکان، پشت ڕێکخستن، گەڕەکی چەمی ڕێزان و بەشێکی گەڕەکی نەورۆز (پشت هۆتێل بینەزیر) و ناو بازاڕ و گەڕەکی گۆڕەز، گەڕەکی بانە و برايەتى بەشێکی گەڕەکی کانی و گەڕەکی ئازادی و گەڕەکی شەهیدانی ئازادی، گەڕەکی خاتووناوە و گەڕەکی دێلزیان و گەڕەکی شەهیدانی دێلزیان ، گەڕەکی برادۆست).