وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری ئاشکراکرا
04:55 - 20/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە و
ئەگەری زۆرە سبەی شەو ئەنجامی بەرایی ڕابگەیەنرێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وتووە: بڕیارە لە ماوەی ٤٨ کاژێر بۆ ٧٢
کاژێری دیکە ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتوان رابگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، حکومەتی هەرێـمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە، کە نابێت
ئەنجامی سەرژمێریی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ رابگەیێندرێت، تاوەکو ئەو بەراوردە تەواو دەبێت
کە لەنێوان داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی پلاندانان و کۆچ وکۆچبەران و تۆماری سەرژمێریی
ساڵی ١٩٥٧ دەکرێت.