هۆشدارییەکی بەپەلە لەبارەی سەرژمێرییەوە بۆ خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان
09:14 - 20/11/2024
زەمەن - کوردستانى
ئاگادارى خەڵکى ناوچە جێناکۆکەکان دەکرێتەوە، دەبێت یەکێکیان بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ ئەو شارەى لێى دەژى، بەپێچەوانەوە وەکو ئەوە وایە دوو رۆژی سەرژمێریی گشتیی هیچیان نەکردبێت.
سبەی، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. ژمارەیەک هاونیشتمانیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ خۆتۆمارکردن گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەتایبەت لە کەرکووک، شنگال، مەخموور، خانەقین و خوورماتوو.
بەرپرسێک لە لیژنەى راگەیاندنى سەرژمێرى دەڵێت، ئەوانەی چوونەتەوە ناوچە جێناکۆکەکان، باشتر وایە تاوەکو کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، کەسێکیان لەو شارانە بمێنێتەوە و وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بداتەوە.
ئەمڕۆ و سبەی کە سەرژمێریی گشتیی بەڕێوەدەچێت، خێزان و تاکەکان تۆمار دەکرێن. بە گوتە بەرپرسەکە لە 22ـی ئەم مانگەوە وەڵامی پرسیارەکانی فۆڕمی سەرژمێری دەستپێدەکات، کە زیاتر لە 75 پرسیارە، تۆمارکردنی ژمارەی کارتی نیشتمانیی لە فۆڕمە گەورەکەدا دەبێت و لە 22ـی مانگەوە دەستپێدەکات؛ هەر کوردێک لەو فۆڕمەدا خۆی تۆمار نەکردبێت وەکو ئەوە وایە هیچی نەکردبێت و بە کوردی ئەو شارە تۆمار ناکرێت.