داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی بۆ پێنج ملیار دابه‌زی
11:58 - 22/11/2024
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گۆڕانكاری و به‌رزونزمی
به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 16-11-2024 تا 22-11-2024، بڕی 5 ملیار
و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بووە. بەجۆرێك كە 75%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە
و 18%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە
بەشێوەی مقاسەیە.
ئەو داهاتانە
داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی
28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك
له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا
ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شهافیهت گرت و
ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ده‌قیق نیه".