جۆلانی لەلایەن عێراقەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە
01:05 - 09/12/2024
زەمەن _ عێراقی
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى، لەلایەن عێراقەوەبە تۆمەتی كۆمه‌ڵكوژیى و ئه‌نجامدانى تاوان له‌عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە.
ئەمڕۆدووشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ، فه‌رمانده‌ى گروپى ده‌سته‌ى ته‌حریر شام له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و به‌تۆمه‌تى كۆمه‌ڵكوژیى‌و ئه‌نجامدانى تاوان له‌عێراق، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن و دواتریش له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى ده‌ركراوه.
هەروەها یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئاشكرایكردوه، ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى له‌گه‌ڵ زه‌رقاوى‌و به‌غدادى كاریكردوه‌و به‌شداریى تاوانى كردوه، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و له‌سێداره‌دانى هه‌یه.
ئەبو محەممەد ئەلجولانی کە خەڵکی ناوچەی جۆلانی سوریایە، دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لەساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندیی بەقاعیدە کرد لەعێراق، دواتر لەمانگی ئابی ٢٠١١ هاتە سوریا‌و لەساڵی ٢٠١٢ به‌ره‌ى نوسره‌ى پێكهێناو لەگەڵ قاعیدە جیابوەو دواتریش به‌ره‌ى فەتحى شامی پێکهێنا کە لەساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ چەند کوتلەیەکی ئیسلامی لەپارێزگای ئیدلب یەکیانگرتەوەو ده‌سته‌ى تەحریر شامیان پێکهێنا کە جولانی سەرۆکایەتی دەکات.
هاوکات لەساڵی ٢٠١٨‌دا ئەمریکا پاداشتێکی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکەی دەستەکە، ئەبو محەممەد جۆلانی تەرخانکردبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، گروپە چەکدارەکان بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریر شام، ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریایان ڕوخاندو ڕوسیاش ڕایگەیاند، بەهۆکاری مرۆیی مافی پەنابەری بەئەوو خێزانەکەی لەڕوسیا داوە.