124 جیهان

کێ لە حکومڕانی نوێ سوریا دەبێتە بڕیاردەر؟

02:28 - 09/12/2024

زەمەن:-

 

 ناوی چوار کەس بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی راگوزەری سوریا ئاشکرا دەکەن دەکرێن کە ئەرکیان بەڕێوەبردنی وڵاتە دوای کەوتنی رژێمی ئەسەد و ئامادەکاریی بۆ نوسینەوەی دەستوری نوێ.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئۆپۆزسیۆن و گروپە چەکدارەکانی سوریا ئاشکرایدەکەن، چوار کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کاندیدی بەهێزن بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی گواستنەوەی سوریا و لەم قۆناغەدا جۆلانی خۆی کاندید ناکات و خۆی بۆ دوای نوسینەوەی دەستور ئامادە دەکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەریەک لە (ئەحمەد مەعاز خەتیب، هادی بەحرە، ریاز حجاب و ئەسعەد مستەفا) کاندیدی بەهێزن بۆ بەڕێوەبردنی سوریا دوای ئەسەد و قۆناغی راگوزەر و گواستنەوەی دەسەڵات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم، دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ، کۆتایی بە حوکمی بنەماڵەی ئەسەد هێنرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن