بنیامین نەتانیاهۆ هۆشدارى توند دەداتە سەرکردایەتى نوێى سوریا
09:20 - 10/12/2024
زەمەن - جیهانى
بینامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، پێویستە سەرکردایەتى نوێى حکومەتى سوریا رێگە نەدەن ئێران هەژموونى خۆى لە وڵاتەکە فراوان بکات و وڵاتەکەیان بۆ گواستنەوەى چەک بەکاربهێنێت، هۆشداریش دەدات و دەڵێت، ئەگەر ئەو هەڵەیەى رژێمەکەى ئەسەد دووبارە بکاتەوە، بە هێزە وەڵامیان دەدەنەوە.
نەتانیاهۆ گوتوشییەتى، دەمانەوێت پەیوەندی لەگەڵ رژێمی نوێی سوریا دروست بکەین، مەبەستمان روونە بۆ رێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەکە کە لە سوریاوە بێتە ئاراوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت لەو ئۆپەراسیۆنەی سووریا 70-80٪ـی توانای سەربازیی سوپای سووریایان لەناوبردووە. هەروەها لە هێرشەکاندا چەندین شوێنی گرنگیان لە شارەکانی تەرتووس و دیمەشق بەئامانج گرتووە کە چەکی پێشکەوتوو، تانک، هەلیکۆپتەری سەربازی، سیستمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەک، رۆکێت و کارگەی بەرهەم هێنانی چەک و چەندین جبەخانەی گرنگیی سوپای سووریای تێدابووە.