1705 جیهان

سەرۆککۆمار واژۆى یاسای نوێی حیجاب ناکات و هەڵپەسێردرا

02:16 - 16/12/2024

زەمەن:-

 

 سەرۆککۆماری ئێران ئامدەنەبوو یاسای نوێێ حیجاب واژوو بکات و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران جێبەجێکردنى یاسای حیجابى هەڵپەسارد.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە گوێرەی میدیاکانی ئێران ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران یاسای حیجابی بەر لە بڵاوبونەوەی هەڵپەسارد لە کاتێکدا بڕیاربو رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ جێبەجێکردنی رەوانەی دامەزراوە حکومییەکان بکرێت.

لای خۆیەوە، عەلی رەبیعی جێگری سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندوە، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار ئامادە نەبو یاساکە واژۆ بکات و جێبەجێ بکرێت، بڕیاردانی لەسەر ئەم یاسایەی بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سپاردوە.

بەپێی یاساکە، هەر هاوڵاتیەک پابەندى باڵا پۆشى نەبێت روبەروى سزاى پێبژاردن و زیندانیکردن دەبێتەوە، دوای پەسەندکردنیشی لە پەرلەمانی ئێران نارەزایەتی و رەخنەی توندی ریفۆرمخوازانی ناو دەسەڵات و کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن