تەمەنی ئەمریکییەکان درێژتر بووە
04:09 - 22/12/2024
زەمەن _ جیهانی
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، تێکڕای تەمەنی ژیانی هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی گشتیی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بۆ یەک ساڵ زیادی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، تێکڕای تەمەنی ژیانی هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی گشتیی بۆ یەک ساڵ زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە سەردەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی سەنتەری خۆپارێزیی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا ئەم ئامارەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ژیانی هاوڵاتییانی ئەمریکا بە تێکڕا ٧٨.٤ ساڵ بووە و نزیکەی ١١ مانگی زیاتر بووە لەو رێژەیەی لە ساڵی ٢٠٢٢ تۆمارکراوە. ئەمەش بەزۆریی پەیوەندیی بە کەمتر گیانلەدەستدانی خەڵکییەوە بووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە