1089 عیراق

بەپەلە... تۆمەتباری بکوژی خێزانێکی هەشت کەسی دەستگیرکران

10:50 - 31/12/2024

زەمەن _ عێراق

 

 پێنج کەس کەتۆمەتبارن بە کوشتنی خێزانێکی هەشت کەسی دەستگیرکران و لاکەتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، پۆلیسی رەسافە بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان لە بونى روداوێکى کوشتن لە ناوچەى سەدر لە بەغداد، راستەوخۆ مەفرەزەکانیان چوونەتە شوێنى رووداوەکە و لەوێ سێ تەرمیان دۆزیووەتەوە کە ژنێک و دوو منداڵ بوون و دواى دۆزینەوەى ئەو تەرمانە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردوە زانیارییەکانیان لەڕێی کامێراى چاودێرییەوە کۆکردوەتەوە  و بۆیان دەرکەوتوە کە بکوژەکە لە ناوچەى حەمیدیە دادەنیشێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی رەسافەدا ئەوەشهاتووە، دواى وەرگرتنى رەزامەندیی یاسایی، چونەتە شوێنى مانەوەى بکوژەکە و توانیویانە لە ماڵەکەیدا خۆى و هاوسەرەکەى دەستگیر بکەن، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوە ئەوەیە لە ماڵەکەیدا پێنج تەرمى دیکەیان دۆزیوەتەوە، بەهۆى دۆزینەوەى ئەو پێنج تەرمەوە تەواوى ئەندامانى ئەو ماڵەیان دەستگیر کردوە و دواى ئەوەى لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵ کردون کە ئەو تەرمانە سەر بە هەمان ئەو خێزانەن کە لەسەرى دەستگیر کراون و دواى ئەوەى بەزۆر بردویانن بۆ ماڵى خۆیان هەرلەوێ کوشتویانن.

هاوکات بەپێیزانیارییەکان، ئەم تاوانە بۆ ئەوە ئەنجامدراوە کە بڕێک پارەیان لاى قوربانییەکان بوە چون وەریبگرنەوە و دزیشیان لە ماڵەکە کردوە لەگەڵ ئەنجامدانى تاوانەکەدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن