بەپەلە.. لە پاڵاوگەیەکى هەولێر ئاگرکەوتەوە
07:30 - 02/01/2025
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ لە پاڵاوگەیەکى سوتەمەنى سەر رێگەى گوێڕ لە هەولێر ئاگرکەوتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، تیمەکانى بەرگریى شارستانیى گەیشتوونەتە شوێنى ئاگرەکە و سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنین.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست زەمەن کەوتوون، ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە، تا ئێستا نازانرێت هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە چییە، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.