7390 کوردستان

ئیزرائیلەکەی زیندانی سەیدنایا دەستگیرکرا

10:52 - 03/01/2025

زه‌مه‌ن – رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان؛ لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی پشکنیندا بۆ گەران بە دوای بەشێک لە ئەندامی سوپاکەی "بەشارئەسەد" لە شاری حەمسی سوریا یەکێک لەو کەسانەی کە تۆمەتبار بوو بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەکی زۆر لە گیراوانی زیندانی سەیدنایا؛ بەناوی "ئەوس سەلوم" کە بە ئیزرائیلەکەی سەیدنایا ناسرابوو دەستگیرکرا.

 ئاژانسی هەواڵی "سکای نیوز" ڕایگەیاند، ئۆوس سالوم کە ناسراوە بە  "ئیزرائیل سێدنایا"، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا وێنە و ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا وێنەی سالومیان بڵاوکردووەتەوە، کە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە دەستگیر کراوە، پێش مردنی مازن حەمادە، چەندان جار ناوی هێناوە، ئەو کەسە ئەشکەنجەی داوە و ئەشکەنجەی زیندانییەکانی تا مردن داوە، ناوی سالوم ئیزرائیل بووە.

دەستگیرکردنی تۆمەتبار لەکاتی گەڕانەکانی دوێنێ  پێنجشەممە2ـی کانوونی دووەمی 2025 بووە بۆ گەڕان بەدوای "پاشماوەکانی ئەسەد" لە چەند ناوچەیەکی حمس.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن