58 کوردستان

لەعێراق سبەینێ پشووە.. هەرێم نایکات بەپشوو

02:18 - 05/01/2025

زەمەن - هەولێر

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عیراق سبەینێ دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکرێتە پشووی رەسمی.

بەپێی نووسراوێکی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، سبەینێ دووشەممە 6 ی کانوونی دووەم بەبۆنەی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عیراق پشووی رەسمی دەبێت لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق.

لە عیراق رۆژی 6-1ی هەموو ساڵێك بەبۆنەی یادی دەمەزراندنی سوپای عیراقەوە دەكرێتە پشوو، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە ئەو پشووە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی سوپای عێراق ماڵوێرانی و ئەنفالی دژ بە کورد کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن