سۆزجوی تورکی: ئەردۆغان بۆ دووبارە بوونەوە بە سەرۆک لە کورد نزیکدەبێتەوە
12:57 - 31/12/2024
زەمەن _ جیهانی
ڕۆژنامەی سۆزجو دەڵێت: هۆکاری سەرەکی کرانەوە، هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانە، بۆ ئەوەی کوردەکان پشتگیری بکەن بۆ گۆڕینی دەستوور.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی سۆزجوی تورکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، لە زاری چەند جەنەڕاڵێکی خانەنشینەوە بڵاویکردووەتەوە کە نزیکبوونەوەی ئەردۆغان لە کورد بۆ دووبارە بوونەیەتی بەسەرۆکی تورکیا و بۆ گۆڕینی دەستوور دەیەوێت کورد پشتگیری بکات.
ئەحمەد یاڤوز جەنەڕاڵی خانەنشین بۆ ڕۆژنامەکە وتویەتی: لەو پرۆسەیەی کە دەوڵەت دەستی داوەتێ بەهۆی ئەوەی نازانین سەر لەکوێ دەردەکات مەترسی بەدیدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کێشەکە لە یەکپارچەییدا چارەسەر دەکرێت یان بە چاوەڕوانی فیدڕاڵیزمەوە هەنگاو دەنێن، پێش ئەوەی ترەمپ دەستبەکار بێت، دەخوازن مەسافەیەک وەرگرن.
هەروەها تورکەر ئەرتوک جەنەڕاڵێکی تری خانەنشینە و قسەی بۆ ڕۆژنامەی سۆزجو کردووە و ڕایگەیاندووە: هۆکاری سەرەکی کرانەوە، هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانە، بۆ ئەوەی کوردەکان پشتگیری بکەن بۆ گۆڕینی دەستوور، هاوکات فشار خستنە سەر درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا. دەیانەوێت پێش 20ـی کانوونی دووەم یەکەم بەشی سەرەتاکەی سەربخەن