46 جیهان

هەسەدە دەڵێ؛ لە باشووری منبج شکستمان بە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان هێنا

03:26 - 02/01/2025

زەمەن - ناوچەیی

 

 سوپای تورکیا، کەمێک لەمەوبەر هێرشیان کردە سەر بەنداوی تیشرین و شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبجی سەر بە هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە گوندەکانی عەتشانە و مەستاحەی باشووری منبج بەرەنگاری هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوونەوە و شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە شارۆچکەی ئەبوقەلقەلیش، هێزەکانمان بەرپەچی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانیان دایەوە و زرێپۆشێکیان لە جۆری 'بی ئێم بی' لە دەوروبەری گوندی عەلوش تەقاندەوە و دەیان چەکدار کوژران و برینداربوون."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن