پێشه‌وا هه‌ورامانی: له ساڵی 2026دا داوای موچه ناكه‌ین و پێویسته بودجه بنێردرێت
04:18 - 11/01/2025
زەمەن - هەولێر
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ چه‌ند وه‌زیرێك ڕاسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریی و په‌یامه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بگه‌یه‌ننه حكومه‌تی فیدراڵ
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیرانی كورد له به‌غدا و به‌شێك له سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاوكات باسی
ئه‌وه‌كرا، ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراق چییه؟ چه‌ند
له ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێكردوه و چه‌ندیشیمان جێبه‌جێ نه‌كردوه، سه‌رۆك وه‌زیران
و جێگره‌كه‌ی، داوایان له وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له
به‌غدا كرد به یه‌كه‌وه په‌نجه بخه‌نه سه‌ر ورده‌كارییه‌كان، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك
یان كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه پرۆژه و پێشنیازیان
له‌م باره‌وه بخه‌نه‌ڕو".
سه‌باره‌ت به‌په‌یامه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پێشه‌وا
هه‌ورامانی باسی له‌وه‌كرد، "ده‌بێت زامنی موچه‌ی ساڵی 2025ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك دوا كه‌وتن یان گرفت دروست نه‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی
له خشته‌ی بودجه‌ی دیاریكراوه بنێردرێت، جگه له‌مه‌ش هیچ گفتوگۆیه‌كی دیكه له‌سه‌ر
پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌و هه‌مواره‌ی له یاسای
بودجه‌ی گشتی ده‌كرێت، له‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه،
ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان پارێزراو بێت".
ده‌بێت له ساڵی 2026 بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
بنێردرێت و داوای موچه ناكه‌ین.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌شڵێت، "پێشێلكاریه‌كانی
عێراق زۆرن، هه‌ر له كه‌رتی ته‌ندروستی، هاوكاری پێشمه‌رگه، بودجه‌ی وه‌ربه‌رهێنان،
ته‌نانه‌ت حكومه‌تی فیدراڵ له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌رز ده‌كات، له قه‌رزه‌كه
به‌شی هه‌رێمی كوردستان نادات، كه‌چی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به‌شێك له بودجه‌ی
هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت به پاساوی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی سیادییه، هه‌ربۆیه هیچ مافێكی
دانپێدانراوی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی تاوه‌كو ئێستا
نێردراوه كه‌متره له 7%ی بودجه‌ی عێراق، هه‌ربۆیه ده‌بێت له ساڵی 2026 بودجه‌ی
هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت و داوای موچه ناكه‌ین".
پێشه‌وا هه‌ورامانی جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری
جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كان، قسه‌ی ئاماده‌بونی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه بوه، بڕیارێك
ده‌درێت كه خزمه‌ت به عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش نه‌كات، كاریگه‌ریشی هه‌بێت به‌سه‌ر
سه‌قامگیری ناوچه‌كه، چونكه تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌مو نه‌رمییه‌كی
نواندوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سه‌قامگیری عێراق تێك نه‌چێت،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكرێت، ئه‌وه بڕیاری
كشانه‌وه بێت له پرۆسه‌ی سیاسییه عێراق یان هه‌ر بڕیارێكی دیكه، ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه
بۆ بڕیاری لایه‌نه سیاسییه‌كان.