بەپەلە.. بە نێوەندگیری ئەمریکیەکان مەسروربارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبونەوە
07:34 - 16/01/2025
زەمەن - هەولێر
بەنێوەندگیری ئەمریکیەکان سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و جێگری سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
لە پۆستێکدا هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە 15ی کانونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەتەوە".
لەو لێدوانەیدا هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەکردووە، "کۆبوونەوەکە بە ئارامی بەڕێوەچووە و راشکاوانە بووە".
ئەوەشی وتوە، "کۆبوونەوەکە پەیوەندیدار بووە بە گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەزوویی".
بەپێی زانیاریەکانی «زەمەن» لە دوو هەفتەی رابردودا شاندی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی کونسوڵه ئەو وڵاتە لە هەولێر نێوەندگیری بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە کردووە.