بڕیارێک لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەرچوو
07:14 - 05/02/2025
زەمەن - کوردستانی
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، مینحەی سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش، بۆماوەی ساڵێک درێژکراوەتەوە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مینحەی 1500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش تا سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژدەرێتەوە.
هەروەها دەڵێت، لەپای ئەو خزمەتەی لە مزگەوتەکان پێشکەشی دەکەن، هەر یەکێکیان مانگانە 250 هەزار دیناری پێدەدرێت.