52 کوردستان

کەشناسى لەبارەى خۆڵبارین هۆشدارى دەداتە هاووڵاتیان

09:48 - 05/02/2025

زەمەن - کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی شاری كەركوك و دەوروبەری گرتووەتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، مەودای بینین بۆ كەمتر لە 500 مەتر كەمبووەتەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم، شەپۆلێكی خۆڵبارین شاری كەركوك و هەندێك لە ناوچەكانی گەرمیانی گرتووەتەوە، بە جۆرێك مەودای بینین لە هەندێك شوێن بۆ كەمتر لە 500 مەتر كەمبووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، بە گوێرەی دوایین زانیاریی، مەودای بینین لە هەندێك لە ناوچەكان بەمشێوەیەیە:
كەركوك/ سێ كیلۆمەتر
چەمچەماڵ/ دوو كیلۆمەتر
دوزخورماتوو/ 300 مەتر
خانەقین/ حەوت كیلۆمەتر
هاوكات پێشبینیدەكرێت لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا كاریگەریی ئەو شەپۆلە لاوازبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن