ئەفسەرێکى سوپاى تورکیا لە هەرێمى کوردستان کوژرا
09:22 - 05/02/2025
زەمەن - کوردستانى
سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتى ئێکس کوژرانی موراد کەمال یەتیشەن، ئەفسەر بە پلەی رائیدی کۆماندۆ لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەى وەزارەتى بەرگریى تورکیا، ئەفسەرەکەیان لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکە ''بۆ گەڕان بەدوای بۆمب و مینەکانی پەکەکە لە بەشێکی دیاریکراوی ناوچەی زاپ، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.''