ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ترەمپ و پوتین
08:12 - 12/02/2025
زەمەن - جیهانى
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆشکى کرێملن رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامداوە بۆماوەى یەک کاتژمێر و نیو قسەیان کردووە.
کۆشکى کرێملن دەڵێت، پوتین بانگهێشتى دۆناڵد ترەمپى کردووە سەردانى مۆسکۆ بکات.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ پوتین رایگەیاند، لەگەڵ پوتین باسى ئۆکراین و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وزە و هێزى دۆلار و ژیریى دەستکردیان کردووە.
هەروەها دەڵێت، لەگەڵ پوتین رێککەوتین لەسەر راگرتنی بازنەی کوشتن و شەڕ، دەشڵێت، ئەگەر من سەرۆکبام ئەو جەنگە رووى نەدەدا و ملیۆنان کەس نەدەکوژران.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، هەریەک لە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوە، جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەرى سى ئاى ئەى، مایکڵ وۆڵتز، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى و ستیڤ ویتکۆف، نێردەى تایبەت بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە دانوستانى راگرتنى جەنگى روسیا و ئۆکراین بەشداردەبن.