رەنگە زێلینسکی ببێت بە قوربانیی و پۆستەکەی لەدەستبدات
02:21 - 19/02/2025
زەمەن - جیهانی
لەهەنگاوێكی نوێدا ئەمریکا و روسیا
رێکەوتننامەیەکی کاتی ئیمزادەکەن، بەندەکانی بریتین لە کۆتاییهێنان بەشەڕ، ئەنجامدانی
هەڵبژاردن و ئیمزاکردنی پەیماننامەی ئاشتی.رەنگە بەشێک لە رێککەوتنەکە ئەوەبێت ڤلۆدیمێری
زێلینسکی ناچار بکرێت قایل بێت هەڵبژاردنێک ئەنجام بدات، دووریش نییە هەڵبژاردنەکە
ببێت بە هۆی لەدەستدانی پۆستەکەی خۆی. ئەمە بەشێکە لە ئەو لەیەکتر تێگەشتنەی لەنێوانی
رووسیا و ئەمریکادا ئیمزاکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە تایم ی ئەمریكی بڵاویكردەوە؛ سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری
دەرەوەی روسیا و مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە ریازی پایتەختی
سعودیە چاویان بە یەکتری کەوت، مەبەست لە دیدارەکەیان گەیشتن بوو بە کۆتاییەک بۆ ئەو
شەڕەی لە ئۆکراین هەیە. لە پاش چوار کاتژمێری بەردەوامی گفتوگۆکردن هەردوولا گەشتوون
بە ئەو لێک تێگەشتنەی، کە پێش ئەوەی ئاشتی لەو وڵاتەدا بگات بە دوا بەشی قۆناغی یەکەمی،
هەڵبژاردنێکی گشتی لە ئۆکرایندا ئەنجام بدرێت.