هاوسەرەکەی بەشار ئەسەد بێدەنگی شکاند
01:32 - 17/02/2025
زەمەن _ جیهانی
ئەسما ئەسەد دەڵێت: ،"دوای ماوەیەک لە بێدەنگی کاتی ئەوە هاتوە جارێکی دیکە دەستپێبکەینەوە، بۆیە با پێکەوە دەستپێبکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆڕمی (X) بڵاویکردەوە ڕایگەیاند: " سوریا بە جوانی و بە مێژوییەکی دێرین لە دڵماندا دەمێنێتەوە، هیوای سەلامەتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی سوریا دەخوازم، هیوادارم رۆژانی خۆش بگەڕێنەوە بۆ پڕکردنەوەی هەمو کومکورییەکان، نیشتمان هێزی نەشکاوە، هیوای سورییەکان هەرگیز کاڵ نابێتەوە، ئاڵنگارییەکان گرنگ نین، پێکەوە بە هێز و ئیرادەوە روبەڕوی داهاتو دەبینەوە".
هاوسەرەکەی بەشار ئەسەد دەشڵێت: " لە ساڵانی رابردو هەمیشە بێدەنگیم هەڵبژاردوە پەیوەست بە پرسە سیاسییەکان و لە داهاتوشدا هیچ بەشدارییەکم لەو بوارەدا نابێت، هیوادارم خەڵکی سوریا بە سەلامەتی و ئاشتی بژین، نیشتیمان شوێنێک نییە، بەڵکو هەستێکە لە دڵدا نیشتەجێیە، هەرچەندە دوربم لە سوریا، بەڵام وەک جوانترین چیرۆک دەمێنێتەوە".
باسی لەوەشکردوە، هەمو کەسێک رێگای خۆی هەیە، هەندێک رێگاش هەرگیز هەڵبژاردەی من نەبون، قۆناغگەلێک لە ژیاندا هەن هەرگیز ناسڕدرێنەوە و لەگەڵ یادەوەرییەکان گیردەخۆن.