ئیمامئۆغڵو بۆئەردۆغان: ئیتر وڵاتت بۆ بەڕێوەنابرێت
02:24 - 19/02/2025
زەمەن - جیهانی
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو
سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ تاکو ئێستا 30 پەرلەمانتاری پارتەکەى بە فەرمی پشتیوانی
خۆیان بۆ کاندیدبونی ئیمامئۆغڵو بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆککۆمار راگەیاندووە.
دوێنێ سێشەممە 18ی 2ی 2025، ئیمامئۆغڵو سەردانی
ناوچەی سیلیڤری لە ئیستانبوڵی کرد و بەشداری لە کردنەوەى 17 هەمین چێشتخانەى شارى
کرد کە لەلایەن شارەوانییەکانی جەهەپەوە کراونەتەوە و خواردن بەنرخی گونجاو پێشکەش
بە هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دەکەن.
ئیمامئۆغڵو لەکاتی
کردنەوەى چێشتخانەکەدا رایگەیاند، ئیتر سەرۆککۆمار ناتوانێت وڵات بەڕێوەبەرێت و گەلچاوەڕێی
ئەوەیە بەزووترین کات هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.