ئەردۆغان: لە تورکیادا بۆشایی ئۆپۆزسیۆن هەیە
11:02 - 21/02/2025
زهمهن - جیهانی
سەرکۆماری تورکیا
و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە جەهەپە ڕایگەیاند:
"کەس ناتوانێت حساباتی هەڵەمان لەسەر بکات، چونکە ئێمە نە تاقەتى ئەوەمان هەیە
و نە کاتی ئەوەشمان هەیە بە سیاسەتی خەنجەر ئەوان سەرقاڵ بکەین".
لە میانی بەشداری
کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتیدا کە لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، سەرکۆماری
تورکیا و سەرۆکی گشتیی پارتەکە ئەردۆغان گوتارەکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە بەبێ گوێدانە بەربەست و ئاستەنگەکان و هەوڵەکانی
ئۆپۆزسیۆن بۆ خاوکردنەوە، لە ژێر ئەم چەترەدا (پەرلەمان) خزمەت بە تورکیا دەکەن.
سەبارەت بە جەهەپە،
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "کەس ناتوانێت حساباتی هەڵەمان لەسەر بکات،
چونکە ئێمە نە تاقەتى ئەوەمان هەیە و نە کاتی ئەوەشمان هەیە بە سیاسەتی خەنجەر ئەوان
سەرقاڵ بکەین".
گوتیشی: "لە
تورکیادا بۆشایی ئۆپۆزسیۆن هەیە کە هەتا ئێستا پڕنەکراوەتەوە. دەبینین ئەم بۆشاییە
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت".
ئەردۆغان ئاماژەی
بەوە کرد کە پێویستە سەرەتا ئەو تێگەیشتنە پیسەی تاوەرەکانی دراو نوێنەرایەتی دەکەن
لە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی و پاشانیش لە دامەزراوەی سیاسیی دەربهێندرێن و فڕێبدرێن و، ڕایگەیاند:
"هیوادارین ئەو پیسییانەی ئاشکرا بوون، ببنە مایەی پاککردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی".
ئەردۆغان گوتى: "تورکیا لە سیاسەتی دەرەکییدا
بەردەوامە لە ڕووخانی قاڵبەکان و نووسینی سەرکەوتنێکی نوێی گونجاو لەگەڵ میراسی مێژوویدا".
ئەردۆغان باسی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کرد و ڕایگەیاند:
"چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد ئەوانەی بۆ تامکردنی شەراب یان ڕێکخستنی ئاهەنگ دەچن
بۆ ئەورووپا لە دیدگای ٣٦٠ پلەی سیاسەتی دەرەکیمان تێبگەن".
ڕاشیگەیاند:
"ئەوانەی کورتبینانە تەماشای وڵاتی خۆیان دەکەن هەرچەندە ڕاستییەکانی نزیک خۆیان
نەبینن، بەڵام دەزانن تورکیا خەریکە چی دەکات بۆ گشت ستەمدیدەکان هەر لە ئاسیاوە هەتا
ئەفریقا".
ئەردۆغان باسی لە
پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ ستەمدیدە و لێقەوماوان لە جیهاندا و، ڕایگەیاند:
"ئەمڕۆش لە غەززە و شوێنەکانی دیکە سەربەرزانە و بێ چەمینەوە پشتیوانی لە ستەمدیدە
و بەشخوراوان دەکەین".
ئەردۆغان ڕەخنەی لە كۆمهڵهی پیشهسازان و
بازرگانانی توركیا (TÜSİAD) گرت و، ڕایگەیاند: "دوای لێدوانەکانی ئیدارەی TÜSİAD ئەو کەسایەتیانەی ئۆپۆزسیۆن لەبەرچاو
ناگرین کە وەک خزمەتکار لە ڕیزدا وەستاون".
وتیشی: "هەمیشە
هەموو هەڵمەتێکی دیموکراسی و گەشەپێدانی ڕاستەقینەی تورکیا عەقڵییەتی TÜSİADی ناڕەحەت کردووە. تورکیا موڵکی تاپۆکراوتان
نییە، گەل کارمەندی ئێوە و سیاسەتمەدارانیش مووچەخۆرتان نین".
هەروەها ئەردۆغان
ڕاشیگەیاند: "ئەوانەی پەنا بۆ دادگا دەبەن بۆ ئەوەی قەدەغەکراوەکان هەڵنەگیرێن،
ناتوانن لە پرسی دیموکراسی و ئازادییەکاندا هیچ قسەیەکیان بۆمان هەبێت".
ئەردۆغان ئەوەیشی
خستەڕوو کە ئەوەی مۆراڵی تێکچووە وڵات نییە، بەڵکو TÜSİADە کە بەهۆی ئەوەی ناتوانن گەنجینەی دەوڵەت
وەک ئەوەی دەخوازن بەش بکەن کەوتوونەتە کێشەوە.
ئەردۆغان جەختی لەسەر پێداگریی هەوڵەکانیان کردەوە
بۆ ڕێگریی لەو هەوڵانەی دەیانەوێت تورکیا بکەنە بازاڕێکی لاوازی بازرگانی جیهانیی
و ڕایگەیاند: ئەگەر دەتانەوێت تورکیا واز لە بەرهەمی ناوخۆیی و نیشتمانیی بهێنێت و
بیكەنە بازاڕێکی لاوازی بازرگانی جیهانیی، ئەوا هەرگیز ڕێگە بە شتێکی لەم شێوەیە
نادەین".
گوتیشی: "هەتا
ئێمە لەم پۆستانەدا بین کەس ناتوانێت سیستمی کۆن بهێنێتەوە کە تیایدا سەرچاوەکانی
دەوڵەت دەچوونە دەست مشتێک نوخبەوە".
ئەردۆغان باسی لەوەیش
کرد کە ئەو سیستمە خۆبەزلزانەی سنووری بۆ سیاسەتمەداران دادەنا داڕووخاوە، ئەو سیستمەی
لە ڕێگەی ناسەقامگیرییەوە پارەکانی زیاد دەکرد داڕووخاوە و، گوتی:"(TÜSİAD) ڕەنگە بیری تورکیای کۆن بکەن کە
خرابوونە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا، بەڵام لە تورکیای نوێدا سنووری خۆتان دەزانن".