109 کوردستان

ناوی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن نێردرا بۆ بەغدا

09:02 - 20/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان، ناوى زیاتر لە دوو هەزار دەرچووى بەشە پزیشکییەکانی بەمەبەستى دامەزراندنیان ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق کرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، ناوی دوو هەزار و 269  دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکات.

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتەکە، ناردنی ئەو ناوانە لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق بووە و هەموو دەرچووەکان ناویان نێردراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن