74 کوردستان

لە رۆژهەڵاتى کوردستان پۆشینى جلى کوردی خاکی و جامانە قەدەغە دەکرێت

04:13 - 20/02/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

لە شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات  هەڵمەتێك بۆ رێگریكردن لە لەبەرکردنی "جلوبەرگی خاکی" و لەسەرکردنی "جامانە" دەستیپێكردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە هەواڵێكیدا بڵاویكردەوە "لەم دواییانەدا ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گوشارخستنەسەر ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنەکان و هەروەها بەڕێوەبەرانی هۆڵی تایبەتی ڕێوڕەسمەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی میوانان لە "جامانە" و "جلوبەرگی خاکی" لەو ڕێوڕەسمەدا ئاگاداریانی کردووینەتەوە و هەڕەشەی لێکردوون.

بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە  لە شاری سنە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هۆڵێک بۆ ماوەی سێ هەفتەو هۆڵێکی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتە داخراوە و بەڕیوەبەرەکانیان بەسەختی هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان بەو دوو هێمایەوە، هۆڵەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر دادەخرێن.

هەنگاو ئاشکرایشیکردوە ، لە سەرەتای مانگی 1ی ئەمساڵەوە، لانیکەم 58 هاوڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و پیرانشار بە تۆمەتی پۆشینی جلی خاکی و بەکارهێنانی جامانە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن