سکاڵا لەسەر ئەو سەربازانە تۆمارکرا کە ملپێچى جوتیارە کوردەکەیان راکێشا
07:04 - 20/02/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دادگاى کەرکوک سکاڵا دژى ئەو سەربازەى ملپێچى جوتیارە کوردەکەى راکێشا لەگەڵ هەموو ئەو سەربازانەى لەو رۆژەدا هێرشیان کردەسەر جوتیارانى کوردى گوندى شەناغە.
محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان کە سەربازە عێراقییەکە لەسەر تراکتۆرەکە ملپێچەکەى راکێشا، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سکاڵاى لەسەر ئەو سەربازە و هەموو ئەو سەربازانەى دیکە تۆمارکردووە کە لەو رۆژەدا هێرشیان کردەسەر جوتیارانى گوندى شەناغە لە سنوورى ناحیەى سەرگەڕان.
هەروەها گوتیشى، تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر ئەو سەربازانە بۆئەوەیە، لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و رووداوى لەوشێوەیە دووبارەنەبێتەوە.