567 کوردستان

وریابن ڤایرۆسێکی مەترسیدار لەناو مناڵان بڵاوبۆتەوە

07:46 - 02/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە دهۆک ڤایرۆسێک لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە نەخۆشخانەى منداڵانى شارەکە پڕبووە لە منداڵى نەخۆش و تاکو ئێستا چارەسەرى نەخۆشییەکە نییە.

 

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هێڤى منداڵان لە پارێزگاى دهۆک رایگەیاند، بەشێک لە منداڵەکان لەژێر ئۆکسجیندان و تووشبووی ڤایرۆسی RSVـین کە وەرزییە و تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە.

د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان دەڵێ، پێویستە دایکان و باوکان ئاگادارى منداڵەکانیان بن، بەتایبەت منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ، لەبەرئەوەى مەترسیی لەسەر ژیانیان زۆرە.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە، تەنیا مانگی رابردوو 15 هەزار نەخۆش تۆمارکراون کە 80٪ـیان تووشبووی ڤایرۆسی RSV بوون کە لەو رێژەیەش زیاتر لە 100 نەخۆشیان خەوێندراون.


ڤایرۆسی (RSV) یەکێکە لە ڤایرۆسە باوەکانی رێڕەوی هەناسە کە منداڵ تووشی هەوکردنی بۆڕیچکەکانی هەوا دەکات کە بە عەرەبی پێی دەگوترێت ''التهاب قصبات''.

نیشانەکانی تووشبوون بە RSV

سەرەتا بریتین لە 'کۆکە، پەسیو، پژمین و تا، بەڵام هەندێکجار دەبێتەهۆی هەناسە تەنگی و سیخەی سنگ، وە سێ بۆ حەوت رۆژ دەخایێنێت، بەڵام لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژتر کۆخەکەی بەردەوام بێت.

ڤایرۆسەکە زیاتر مەترسی لەسەر ئەم کەسانە دروستدەکات:

*منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ
* منداڵی ناکام
* تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* تووشبووانی نەخۆشییەکانی سینگ
* ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە

نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەخێرایی دەگوازرێتەوە، بەتایبەتی لەڕێگەی کۆکین، پژمین و دەستلێدان لەو شوێنانەی کە ڤایرۆسەکەی پێوەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن