84 کوردستان

لەمەودوا هەر کەسێک ئۆتۆمبێل لەناو پارک و باخچەکان رابگرێت غەرامە دەکرێت

09:34 - 09/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک ئۆتۆمبێلەکەى لەناو پارک یان باخچەکانى ناو شار رابگرێت، سزاى سەرپێچى بۆ دەکرێت.


ئەندازەى پارکەکانى هەولێر راشیگەیاندووە، بەهۆى ئەوەى راگرتنى ئۆتۆمبێل لە پارک و باخچەکانى ناوشار زۆربووە و خەریکە دەبێتە دیاردە، لیژنەکانمان پسوڵەى سەرپێچی بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەنووسن.

 

راشیگەیاند، پسوڵەکان دەدرێنە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و ڕاستەخۆ پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن