لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ئەمڕۆ چاودێری مانگ دەكات
11:10 - 29/03/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
بڕیار وایە ئەمڕۆ
ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن چاودێری
مانگ بکات و پەیمانگای نیشتیمانی فەلەکناسی میسر ڕایگەیاندووە: سبەی کۆتا ڕۆژی
مانگی ڕەمەزانە لەو وڵاتە.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،
وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئێوارە بڕیار دەربارەی
دیاریکردنی جەژنی ڕەمەزان دەدرێ و ئێوارەكەی لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان
لەڕێگای لیژنە لاوەکییەکانییەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چاودێری مانگ دەکەن.
وتەبێژی یەکێتی
زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وتیشی: هەر کاتێک مانگ بینرا یەکشەممە دەبێتە جەژن،
بەڵام ئەگەر نەبینرا دەبێتە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان و دووشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی
جەژن.
وتەبێژی یەکێتی
زانایان، جەخت لەوە دەکاتەوە هەر هاووڵاتیەک مانگی بینی دەتوانێت بەڕێوەبەرایەتیی
ئەوقافی سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە.
تەها ڕەبەح، سەرۆکی
پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی ڕایگەیاند: لەڕووی فەلەکییەوە سبەی لە
تەواوی میسر مانگ نۆ بۆ 12خوولەک دەمێنێتەوە و ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025، دەبێتە
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.