1112 کوردستان

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ دیاریکرا

02:01 - 26/03/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد و نری هەر کیلۆواتێک بە ٢٦٨ دینار دیاریکرا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سلیمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تیایدا، نرخی هەرکیلۆواتێکی  کارەبای موەلیدەی بە 268 دینار دیاری کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتێک بە 240 دینارە.

جەختیش دەکاتەوە، کە سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەند بن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن