بەرپرسێکى باڵاى حزبوڵا کوژرا
09:05 - 01/04/2025
زەمەن جیهانى
لە هێرشێکى ئیسرائیل بۆسەر باشوورى لوبنان، چوار کەس کوژران کە یەکێکیان بەرپرسێکى باڵاى حزبوڵایە.
بەگوێرەى ئاژانسى فرانس پرێس، لە هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر باشوورى لوبنان، حسن علي بدير جێگرى بەرپرسى مەلەفى فەڵەستن لەناو حزبوڵا کوژراوە.
ئەم هێرشەى ئیسرائیل بۆسەر باشوورى لوبنان لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردوو بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، هەر هەڕەشەیەک لەهەر سوچێکى لوبنانەوە بۆسەر وڵاتەکەیان هەبێت، راستەوخۆ بەئامانجى دەگرن.
ئەو بەرپرسەى حزبوڵا کە کوژراوە تەنیا یەک وێنەى کۆنى هەیە، ئەویش لەناو فڕۆکەدایە و لەگەڵ قاسم سلێمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس گیراوە لەناو فڕۆکەدا.