زێڕ نرخێکى نوێى پێوانەیى تۆمارکرد بەرزترینە لە مێژوودا
08:02 - 01/04/2025
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ نرخى زێڕ ریکۆردێکى نوێى تۆمارکرد و یەک ئۆنس بە سێ هەزار و 149 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین نرخە لە مێژوودا.
مامەڵەکارانى زێڕ دەڵێن، سزا ئابورییەکانى دۆناڵد ترەمپ بۆسەر وڵاتانى هاوسنوورى، هەروەها بۆسەر چین و ئەوروپا هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ.
ئاماژەش بەوە دەکەن، رۆژ بەڕۆژ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا هەڕەشەکانى بۆسەر ئێران توندتر دەکاتەوە، ئەوەش کاریگەریى لەسەر نرخى زێڕ دروستکرووە و نرخەکەى بەرزکردووەتەوە.