83 کوردستان

پەیامى مەزڵوم عەبدى بەبۆنەى جەژنى رەمەزانەوە

08:49 - 30/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکى پیرۆزبایى بەبۆنەى جەژنى رەمەزانەوە لە تۆڕى ئێکس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پیرۆزبایى لە هەموو سورییەکانى و جیهانى ئیسلامى دەکەم.

 

 

مەزڵوم عەبدى نووسیویەتى، لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە، و پابەندین بە بەدەستهێنانی سەقامگیریی بە رێگەى ئاشتییانە.

 

مەزڵوم عەبدى هیواشى خواستووە جەژن ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاتەکە بهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن