277 کوردستان

ئەمشەو بارانە بەخوڕەکە دەبارێت

07:31 - 30/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ یەکشەممە کەشناسیى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە شەودا شەپۆلەکە بەهێزدەبێت، کەشناسێکیش دەڵێت، لەدواى کاتژمێر 10ى ئەمشەوەوە بارانێکى بەخوڕ دەبارێت.

 

کەشنساى پێشبینی کردووە، سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لە گەڵ بەردەوامبوونى شەپۆلى نمە باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم تا پێش نیوەڕۆ پاشان کاریگەریەکەى تەنها لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە لە شەودا کۆتایی پێدێت.

 

محەمەد کەمال شارەزاى کەشناسى پێشبینى کردووە، بارانەکە لەدوای کاتژمێر 10ى ئەمشەوەوە دەستپێدەکات، باران لە هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، دهۆک، کەرکووک و دەوروبەری هەموو پارێزگاکان دەبارێت. دەشڵێت، لە کاتژمێر هەشت بۆ سێى بەیانى شەپۆلى بارانەکە بەهێزدەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن