نرخى نەوت و بەنزین هەرزان دەبێت
08:12 - 30/03/2025
زەمەن - کوردستانى
چاوەڕواندەرێت لەچەند رۆژى داهاتوودا نرخى نەوت و بەنزین لە هەرێمى کوردستان هەرزانبێت.
لە دوێنێوە لە هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک نرخى هەر لیترێک بەنزینى نۆرماڵ 50 دینار دابەزیوە، ئێستا لیترى بە 850 دینارە.
یەکێک لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى بەنزین، زۆبوونى بەهەمهێنانى نەوت و ناردنى رێژەیەکى زیاترە بۆ پاڵاوگەکان، هەروەها لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە، بە بڕیارى ئۆپیک رۆژانە 125 هەزار بەرمیل نەوت لە هەناردەى نەوتى عێراق کەمدەبێتەوە، بەوەش داهاتى نەوتى عێراق مانگانە 250 ملیۆن دۆلار کەمدەکات، عێراق دەیەوێت ئەو کورتهێنانە بە زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆ و پاڵاوتنى نەوت لە ناوخۆدالا پڕبکاتەوە، بەوەش نرخى نەوت و بەنزین دادەبەزێت.