641 ئابوری

نرخی تمەن زیاتر دابەزی

06:31 - 26/03/2025

زەمەن - ئابوری

ئەمڕۆ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی، 100 دۆلار بە 10 ملیۆن و 300 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی ئێران دەستێوەردانی کردووە، دوێنێ و ئەمڕۆ دراوێکی زۆری بیانیی خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت لە بەرزکردنەوەی بەهای تمەن.

ئێستا نرخی تمەن بەجۆرێکە، دۆناڵد ترەمی هەر شەوێک هەڕەشە لە ئێران بکات یاخود سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، راستەوخۆ بۆ بەیانییەکەی تمەن لانیکەم 500 هەزار لە بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن