ئهمڕۆ زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژودا تۆمارکرد
07:34 - 31/03/2025
زهمهن - ئابوری
بۆ یەکەمجار نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3127 دۆلار، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە
21 نرخەکەی گەیشتوەتە 650 هەزار دیناری عێراقی ئهمهش بەرزترین نرخه
لە میژودا تۆمارکرابێت.
ئەمڕۆ 31ی ئازاری 2025، نرخی زێڕ بەربونەوەیەکی
بەرچاووی بەخۆیەوە بینی کە لە مێژودا هاوشێوەی نەبووە، بە جۆرێک نرخی یەک ئۆنسە زێڕ
گەیشتە 3127 دۆلار، ئەوەش بەهۆی کاریگەریی سەپاندنی گومرکی زیاتر لەلایەن ئەمەریکاوە
بەسەر کاڵا و شتومەکی دەرەوە و مەترسی لەسەر سەپاندنی گومرک و باجی زیاتر و مەترسی
گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکان.
بەوجۆرەش، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی بازاڕی ناوخۆیی، نرخی یەک کیلۆ زێڕ گەیشتوەتە
زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، یەک مسقاڵی عەیارە 21 نرخەکەی گەیشتوەتە 650
هەزار دینار.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ زێڕ لەسەرەتای ئەمساڵەوە 18% نرخەکەی
زیادی کردووە، گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و دەرکردنی چەندین
بڕیاری پەیوەست بە سەپاندنی باج و گومرکی زیاتر بەسەر کاڵای ئەوروپی و کەنەدی و چینی
و هەڕەشە بەردەوامەکانی بەرامبەر وڵاتان، گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکان، خواستی
لەسەر ئەو کانزایە زیادکردووە، کە سەرمایەداران وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سامانەکانیان
دەیبینن.
شارەزایان و شیکەرەوانی (ئۆ.سی.بی.سی) ئاماژەیان بەوەکردووە؛ لەئێستادا
خواست لەسەر ئەو کانزا گرانبەهایە زیادی کردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بەردەوامی
گۆڕانکارییە جیۆسیاسی و ئابوری و بازگرانییەکان و هەڵبەرزو دابەزەکان و رەسمی
گومرکی.
هەریەک لە گۆڵدمان ساکس و بانک ئۆف ئەمەریکا و یو بی ئێسک، پێشبنییەکانیان
گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، سەرەتا پێشبینیان دەکرد نرخی زێڕ بگاتە 3300 دۆلار بۆ
3350 دۆلار، بەڵام ئێستا پێشبینی بەرزبونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکەن و ناتوانن هیچ
نرخێکی نوێ دیاری بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیان لە بەرزبونەوەی زیاتری نرخەکەی.
دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی و ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دۆناڵد
ترەمپ پلانی زیاتری خستەڕوو بۆ سەپاندنی تەعریفەی گومرکی زیاتر بەسەر کاڵا و شمەکی
دەرەوەی بۆ پارێزگاریی لە پیشەسازی ناوخۆی ئەمەریکا و کەمکردنەوەی کورتهێنانی
بازرگانی، بەتایبەت هەفتەی رابردوو کە رەسمی گومرکی لەسەر ئۆتۆمبێل و پارچە و کەرەستەی
پیشەسازی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 25% بەرزکردەوە.