زەمەن هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات
06:37 - 25/03/2025
زەمەن - ئابوری
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بۆ 146,350 دینار دابەزی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زەمەن، ئەم مانگە بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی دیناری کاشی هەبووە و دۆلارێکی زۆری هەبووە، بەوهۆیەوە دیناری لە بازاڕ کڕیوەتەوە، لەئەنجامدا خستنەڕووی دۆلار زۆربووە، بەوهۆیەوە نرخەکەی دابەزیوە.