داهاتی مانگی ئاداری سلێمانی 3 ملیار دینار كەمی كردووە
01:21 - 28/03/2025
زهمهن - ئابوری
داهاتی مانگی
ئاداری سلێمانی لەڕۆژی 25-2-2025 تا 25-3-2025، 58 ملیارو 954 ملیۆن و792 هەزارو
370 دینارە و بەراورد بە مانگی شوبات 3 ملیار دینار كەمی كردووە.
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك مانگی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهاتی مانگی ئادار لەڕۆژی
25-2-2025 تا 25-3-2025، 58 ملیارو 954 ملیۆن و792 هەزارو 370 دینارە كە 90% بەشێوەی
نەختینە و %10 بەشێوەی چەكە، لەكاتێكدا داهاتی سلێمانی لەمانگی شوباتدا 62 ملیارو
804 ملیۆن و 827 هەزارو 383 دینار بووە، بەمەش بەراورد بە مانگی رابردوو داهاتی سلێمانی
6.13% واتا 3 ملیار دینار كەمی كردووە.
هاوكات داهاتی هەفتەی
رابردووی سلێمانی لەڕۆژی 22-3-2025 تا 28-3-2025، 8 ملیارو 727 ملیۆن و 389 هەزارو
70 دینار بووە كە 100% بەشێوەی نەختینە بووە و بەراورد بەهەفتەی رابردوو نزیكەی 5
ملیار دینار كەمیكردووە.