جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان ههڵبژێردرا و بهرنامهی سیاسی و دهستووری ناوخۆیی پهسهندكران
02:59 - 05/04/2025
زەمەن _ کوردستانی
له سێیهمین كۆنفرانسی نیشتیمانیی بزوتنهوهی گۆڕاندا، پرۆسهی دهنگدان بۆ پهسهندكردنی بهرنامهی سیاسی و دهستووری ناوخۆیی بزوتنهوهی گۆڕان و ههڵبژاردنی ئهندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنهوهكه بهڕێوهچوو.
به دهنگی زۆرینهی رههای ئهندامانی كۆنفرانس، بهرنامهی سیاسی و دهستووری ناوخۆیی بزوتنهوهی گۆڕان پهسهندكران و جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنهوهكه ههڵبژێردرا.
گۆڕان كۆنفڕانسی نیشتمانی له گردی زهرگهتهی شاری سلێمانی ئهنجامدا و لهكۆنفڕانسهكهدا 53 كهسی وهك ئهندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهكه ههڵبژارد 1و ١٢ كهسی دیكهش وهك ئهندامی یهدهنگی جڤاتی نیشتمانی دیاریكران.
پێشتر، دەستەی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بە چەند بڕیارێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران كردووە، یەكەمیان بڕیاری ژمارە چوارە لە كۆنوسی ئاسایی ژمارە شەش لە 11/2/2025 نوسراوی فەرمانگەی پارت و ڕێكخراوە سیاسییەكان ژمارە (507) لە ڕێكەوتی 20/2/2025 .
دووەم بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران كە دەستەی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی پێداوە، بڕیاری ژمارە یەكە لە كۆنوسی ئاسایی ژمارە نۆ لە رێكەوتی 4/3/2025 بۆ هەمان بابەت كە بەستنی كۆنفرانسە بەو مەرجەی وادەكەی لە 10/4/2025 تێپەڕنەكات.
دەستەی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە "وەك بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بۆ بەستنی كۆنفرانس تەواوكردووە، پابەند بە هەموو ئەو كاتانەی لە بڕیارەكانی سەرەوەدا ئاماژەی پێدراوە، فەرمانگەی پارت و رێكخراوەكان لە نوسراوی ژمارە 875 لە 26/3/2025 بەستنی كۆنفرانسی بۆ رۆژی شەممە رێكەوتی 5/4/2025 لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان- گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی كۆنفرانسەكان دیاریكردووە.
دەستەی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت "رەچاوی سەرجەم بۆنە ئایینی و نیشتمانییەكانمان كردووە، لە هەڵبژاردنی رۆژ و كاتی گونجاو بۆ بەستنی كۆنفرانسەكە، پاڵپشت بە دواین بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران".
بەپێی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ئەنجامی کۆبونەوەی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی بنکە رێکخراوەیی و دامەزراوەکانیدا دەبەسترێت و بەرزترین دەسەڵاتی بزوتنەوەکەیە.
لە دەستوری ناوخۆدا هاتووە: لەکاتی ئاسایدا کۆنفرانس سێ ساڵ جارێک پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەبەسترێت، لە هەلومەرجی نائاسایی، یان لەکاتی پێویستدا لەسەر داوای دووسێیەکی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی یان نیوەی ئەنجومەنی قەزاکان دەبەسترێت.
ئەرکەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی بریتییە لە (دانانی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە بوارە جیاجیاکاندا، پێداچوونەوەی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، گۆڕینی دروشمی بزوتنەوە یان لۆگۆکەی بەپێی گۆڕانی هەلومەرجی گشتی ئەگەر پێویستی کرد، پەسەندکردن و دەستکاری پلاتفۆڕمەکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگا، هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها هەڵسەنگاندنی ئەدای نوێنەرەکانی لە حکومەت و دەزگا هەڵبژێردراوەکانی پارێزگا، هەرێم و عێراقی فیدراڵدا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتیمانی).
بزوتنەوەی گۆڕان، وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی، لە 28/4/2009 بە نوسراوی ژمارە 159 لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوەە لە ژێری ناوی قەوارەی سیاسی گۆڕان (التغییر) بە ژمارە 890 وەک قەوارەیەکی سیاسی پەسەندکرا بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لە 27/8/2009 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە نوسراوی ژمارە 32 رەزامەندییان لەسەر داواکاریی بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەژێر ناوی قەوارەی سیاسی (گۆڕان- التغییر) لە ژمارە 28 پەسەندکرا.
بەپێی مادەی 7و8ـی یاسای حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە 17ـی ساڵی 1993ـی هەموارکراو، وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 31/5/2010 بە فەرمانی وەزاری ژمارە 13382 مۆڵەتی دامەزراندنی بەخشییە بزوتنەوەی گۆڕان.
دواتر و دوای پێشکەشکردنی داواکاری بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی دامەزراندن لە 27/11/2017 و بەپێی یاسای ژمارە 36ـی ساڵی 2015، یاسای حیزبە سیاسییەکان، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مۆڵەتی دامەزراندنی وەکو حیزبی سیاسی بە بزوتنەوەی گۆڕان بەخشی.
بزوتنەوەی گۆڕان تائێستا دوو کۆنفرانسی نیشتیمانی بەستووە، کۆنفراسی یەکەم لە رۆژانی 26-27/12/2013 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کۆنفرانسی دووەم لە رۆژانی 20-22/1/2024 لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.