746 کوردستان

ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت

10:23 - 05/04/2025

زەمەن - کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی سنوورەکە و دەڵێت، ئەمشەو ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن تەرزە و بارانبارین كۆتاییان نەهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، پێشبینی دەكرێت تەرزە و باران بارین بەردەوامبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆیە تەواوی هێزەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بە مەبەستی بەهانەوە چوونی هاوڵاتییان.

هەروەها دەڵێت، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان كەلوپەلەكانیان و ڕۆشنایی ماڵەكانیان داپۆشن و هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێك ئۆتۆمبێلەكەی بباتە گەراج ئەگەر هەیبێت یاخود داپۆشێت بە كەلوپەلی پێویست، تاوەكو دووچاری زیانی ماددیی نەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن