103 کوردستان

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبیە ئەلجەدید: ئەحمەد شەرع و نێچیرڤان بارزانی لە توركیا كۆدەبنەوە

10:48 - 10/04/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ دیداری نێوان بەرپرسانی باڵای عێراق و و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە پەراوێزی كۆنفرانسی دیپلۆماسی شاری ئەنتاڵیا.

لەچاپی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی ئەلعەرەبیە ئەلجەدید دا هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێ" بەڵام تا ئێستا دیار نییە، ئەحمەد شەرع، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق دیداری دەبێت یان نا، بەڵام ئەوەی ڕونبوەتەوە ئەحمەد شەرع لەگەڵ نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە.

كۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا شەممەی داهاتو لە ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێ و وەزارەتی دەرەوەی توركیا سپۆنسەری ئەو بابەتە دەكات و ئەحمەد شەرعیش تێیدا ئامادەدەبێت.

لەوەڵامی ئەوەی ئایا دیدار لە نێوان ئەحمەد شەرع و سودانی ئەنجامدەدرێت، هەمان بەرپرس وتی، "لایەنی تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات و ڕێکیدەخات، بەڵام تا دوێنێ چوارشەممە بابەتەکە لەلایەن سودانییەوە یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەوەی لە ئێستادا دڵنیایە ئەوەیە کە كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراقی دەبن لەوانە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ئەو بەرپرسە باسی لە "پرسگەلێکی هاوبەش کرد کە هاریکاری نێوان سوریا و عێراق لەسەریان جەوهەرییە، هەروەها تورکیا بەرژەوەندی هاوبەشی تێیدا هەیە، دیارترینیان بەڵگەنامەی هاریکاری ئەمنی، سنورەکان، داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پشکی ئاوی فورات لە نێوان عێراق و سوریا و وردەکارییەکانی دیکە".

کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، لە چوارەمین خولی ئەمساڵدا، بە پاڵپشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە ڕێکدەخرێت، بە بەشدارییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن