شوانێک لە گەرمیان هەورە بروسكە لێداو گیانی لەدەستدا
12:05 - 10/04/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لە جەوەڵەکانی نێوان گوندی قەرەچەم و قەڵاتەپە،
ھەورەبروسکە لە کەسێکی داوە و بەھۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەلی
جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی گوندی قەرەچەمی سەر بە
ناحیەی مەیدان بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە دانیشتووی شارەزورە
و تەمەنی ٥٠ ساڵە و لەگوندی قەرەچەم شوانکارە و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی
رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.