498 کوردستان

بەپەلە.. ئاسایش توانا سەعیدى دەستگیرکرد

09:12 - 10/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، توانا سەعید خاوەنى کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)یان دەستگیرکردووە.

 

ئاسایشى هەولێر راشیگەیاندووە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولیرتۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە ڕێگەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیەکانی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرکەوت هیچ مۆلەتێکی دامەزراندن و تۆمار کردنی کۆمپانیای نیە.

 

ئاسایشى هەولێر دەڵێت، جيگاى ئاماژەيه بازرگانی کردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نا یاساییە و ڕێگەپێدراو نیە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاکو سامانیان پارێزراوبێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن