28 عیراق

نوری مالیکی جارێکی تر هەڵبژێردرایەوە

04:39 - 12/04/2025

زەمەن _ عێراقی

 

نووری مالیکی بە لە کۆنگرەی حزبەکەی ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق هەڵبژێردرایەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥ حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی 19یەمینی خۆیدا نووری مالیکیی بە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە هەڵبژاردەوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، کە نووری مالیکی لە ساڵی 2007ـەوە ئەمینداری ئەو حیزبەیە.
 
حیزبی دەعوە، پارتێکی سیاسیی عێراقە و ساڵی 1957 دامەزراوە.
 
نووری کامل محەممەد حەسەن مالیکی لە 1950 لەدایکبووە، لە ساڵی 2006 تاوەکو 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە 9ی ئەیلوولی 2014 تاوەکو 11ـی ئابی 2015 جێگری سەرۆککۆمار بوو.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن