لەبەر دە هۆکار سەلاحەددین بەهادین دەبێتەوە ئەمینداری یەکگرتوو
12/27/2019 9:45:00 PM
ئیبراهیم عەلی
یەکەم: لەماوەی چەند مانگی رابردوو بەشێنەیی پرۆژەی جیاکردنەوەی دەعوەو سیاسەتی لەناو یەکگرتوودا هەڵوەشاندەوە.
دووەم: بوونی ژمارەیەکی زۆری ئەندامی کۆنگرە کە بەپاسەوانی کۆن ناسراون و بەشێکیان دامەزرێنەرانی یەکگرتوون و ئەوانە لەسەڵاحەددین بەهادین زیاتر باوەڕیان بەهیچ کەسێک نییە کە پۆستی ئەمینداری یەکگرتووی لابێت و دەنگدانی ئەوان لەبەرژەوەندی سەلاحەددین بەهادیینە.
سێیەم: بادینییەکانی ناو یەکگرتوو، سەلاحەددین بەهادین بەیەکگرتوویی یەکگرتوو دەیانبەستێتەوەو دەنگدانی ئەوان لەبەرژەوەندی سەلاحەددین بەهاددینە.
چوارەم: هەموو ئەو دەنگانەی بەرامبەر مانەوەی سەلاحەددین بەهادین دەنگیان بەرزبوو، هەر یەکەو بەبیانویەک تەسفیەکراوەو بەشێک لەوانە ئەسڵەن بەشداری کۆنگرە ناکەن.
پێنجەم: بەهۆی میکانزمی بوونی کاندید بۆ پۆستی ئەمینداری کە دەبێت پێشتر فۆرمی کاندیدبوونی پڕکردبێتەوە، بەم کارە سەلاحەددین بەهادین رێگری کردووە لەهەر موفاجەئەیەک لەناو یەکگرتوو.
شەشەم: بێهێزی پرۆژەی ئەبوبەکر کاروانی لەناو یەکگرتوودا، پرۆژەکەی ئەبوبەکر کاروانی زیاتر پرۆژەیەکە لەراگەیاندنەکانەوە کاری لەسەر کردووە نەک لەناو رێکخستنەکان. ئەوانەشی دەنگ دەدەن ئەوانەن کە لەرێکخستنەکانەوە هاتوون. واتە پرۆژەکەی ئەبوبەکر کاروانی نەرێکخستنی بادینانی یەکگرتووی لەپشتە نە رێکخستنی سلێمانی بەتەواوی لەپشتییەتی.
حەوتەم: ئەوانەی تەبەنی پرۆژەکەی ئەبوبەکر کاروانی دەکەن. کۆمەڵێک گەنجی یەکگرتوون کە کەمترین خەڵکیان هەیە لەناو کۆنگرەدا. کە لەباشترین حالەتیدا ناگەن بەرێژەی (%30)ی ئەندامانی کۆنگرە.
هەشتەم: دور کەوتنەوەی ئەبوبەکر کاروانی لەوەرگرتنی هەر پۆستێک لەماوەی چوار ساڵی رابردوو لەناو خۆی یەکگرتوودا.
نۆیەم: سەلاحەددین خاڵی بەیەک بەستنەوەی یەکگرتووی بادینان و یەکگرتووی سلێمانییە. بۆیە سەلاحەددین بەهادین بەسەمامی ئەمانی یەکگرتوو دادەنرێت.
دەیەم: شێوازی رێکخستنی یەکگرتوو وایە شاڵێکە بەبەرگی سەڵاحەددین بەهاددین دوراوە.