پارتی، چۆن بەرپرسە لە گرانبوونی نرخی دۆلار؟
2/1/2023 10:50:00 AM
ئیبراهیم عەلی
ئارتی بانک، مانگانە ١٠٠ ملیار دیناری لە ئاڵوگۆڕی
پارەی داهاتی نەوت دەستدەکەوێت.
ڕەنگە بە لاتانەوە سەیر بێت کە پارتی چۆن دەتوانێت
نرخی دۆلار هەرزان بکات؟ هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکە پێنج سەد هەزار بەرمیل نەوت
دەفرۆشێت، بە پێی ئامارە نا فەڕمییەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم
مانگانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت تەسلیم بە وەزارەتی دارایی دەکات.
ئەو پارەیەی داهاتی نەوت، لەڕێی ئارتی بانکەوە
دەکرێت بە دینار ئینجا دەدرێت بە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە. واتە ئارتی
بانک بەپێی نرخی ئەمڕۆی دۆلار بێت مانگانە ١٠٠ ملیار دیناری دەست دەکەوێت، چونکە
ئارتی بانک نرخی هەر دۆلارێک بە ١٤٦٠ دینار هەژماردەکات لە کاتێکدا لە بازاڕەکانی
ئاڵوگۆڕی دراو ئێستا یەک دۆلار بە زیاتر لە ١٦٨٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پارتی دەتوانێت دەست بەرداری ئەو داهاتە ببێت و
ڕاستەوخۆ لە ڕێی بانکە حکومییەکانەوە ڕۆژانە ٢٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت بە هاوڵاتیان
بفرۆشێت بە ١٤٦٠ دینار، نەک یەک بۆ یەک بانک قۆرخ بکرێت... ئەو کات بە دڵنیاییەوە
لەو سێ شارەی هەرێم نرخی دۆلار تا ڕاددەیەک جێگیر دەبێت و بە دڵنیاییەوە نرخەکەشی
هەرزان دەبێت... بەڵام کە پارتی ئەوە ناکات، کەواتە لە ئاستی هەرێم، پارتی بەرپرسە لە هەرزان نەبوونی دۆلار.